راچڵەكین-
دادگای تاوانەكانی كەرخ لەبەغدادی پایتەختی عیراق، بەتاوانی بەشداریكردن لە كردەی تیرۆریستی بۆسەر ھێزە ئەمنییەكان و ڕفاندنی كچان و ژنانی ئێزدی لە ساڵی 2014دا، سزای لەسێدارەدانی بۆ چەكدارێكی داعش دەركرد.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق، ئەمڕۆ یەكشەممە 5ی نیسانی 2026 لەراگەیەندرواێكدا بڵاویكردووەتەوە، تیرۆریستە سزادراوەكە لەگەڵ ژمارەیەك تیرۆریستی دیكەی داعش لە ساڵی 2014دا، زنجیرەیەك كردەی تیرۆریستیان بۆسەر ھێزە ئەمنییەكان ئەنجامداوە و ژمارەیەك كچ و ژنی ئێزدییان لە قەزای شنگال ڕفاندووە، ھەروەھا ژمارەیەك ھاووڵاتییان لە شنگال كوشتووە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق دەڵێت، سزاكە، پشت بەستوو بە بڕگەكانی ماددەی چواری تیرۆری ژمارە 13 بۆ ساڵی 2005 دەركراوە.