تەرمی گەنجێك لە رووباری خابوور دۆزرایەوە

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 116

راچڵەكین -

بەرگری شارستانیی زاخۆ تەرمی گەنجێكیان دۆزییەوە، كە لە رووباری خابوور خنكابوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی زاخۆ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 5-4-2026، تیمی غەواسی فەرمانگەكەیان بە هاوكاری پۆلیسی قەزای زاخۆ، تەرمێكی گەنجێكی تەمەن 18 ساڵیان بە خنكاوی لە رووباری خابوور دۆزییەوە.

بەرگری شارستانیی زاخۆ بەبێ ئاشكراكردنی ناسنامەی گەنجە خنكاوەكە، ئاماژەی بەوەكردووە دوای دەرهێنانی تەرمەكە، رەوانەی پزیشكی دادی زاخۆ كرا بەمەبەستی ئەنجامدانی توێكاری. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن