تاوەباران لەم ناوچانە دەبارێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 184

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی نیسانی 2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەكاتەكانی دوایی نیوەرۆ تاكوو ئێوارە، تاوە باران و بروسكەی بەهاری كەم كەم  ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەگرێتەوە زیاتر ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە. پاشان كاریگەری لاواز دەبێت.   

سبەی سێشەممە 7ی نیسانی 2026 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بەهۆی ناجێگیری بەرگی هەوای هەرێم، لەكاتەكانی دوایی نیوەرۆ، تاوە باران و بروسكە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە. وە پێشبینی دەكرێت تاكو كاتەكانی ئێوارە بەردەوامی ببێت وە هەروەها كاریگەری بەلاوازی دەمینیتەوە بۆ كاتەكانی درەنگانی شەوبە شێوەی  نمە بارانی كەمی  پچرپچر لەناوچە جیاجیاكاندا. پلەكانی گەرما كەمێك نزمدەبێتەوە بە ( 2 – 3 ) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ:

هەولێر 17 پلەی سیلیزی 
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 6 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی
دهۆك 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 15 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن