راچڵەكین
وەزبری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، هێزی ئاسمانی وڵاتەكەی دوو دامەزراوەیان لەئێران كردووەتە ئامانج كە 85%ی هەناردەی پێترۆكیمیایی ئەو ولاتە دابین دەكەن.
یسرائیل كاتس، ئەمڕۆ دووشەممە 6ی نیسانی 2026 بڵاویكردەوە، سوپای ئیسرائیل هێرشی كردووەتە سەر گەورەترین دامەزراوەی پێترۆكیمیایی ئێران لە شاری عەسەلویە.
وتیشی، ئەو دوو دامەزراوەیە كە نزیكەی 85% هەناردەی پێترۆكیمیای ئێران دابین دەكەن و، ئێستا لەكار خراون.
هاوكات میدیای ئێران بڵاویكردووەتەوە، دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە كۆمەڵگەی پێترۆ كیمیایی عەسەلویە بیستراون، هاوكات هەردوو كۆمپانیای موبین و داماوەند بۆردومان كراون،كە ئەركی دابینكردنی كارەبا، ئاوو ئۆكسیجینی كۆمەڵگەكەیان لەئەستۆیە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل بەشێكی تری لێدوانەكەیدا جەختی لەوەكرد، كە سوپای وڵاتەكەی بەهەموو هێزێكییەوە لە ژێرخانی ئێران دەدات.