وەزیری پێشمەرگە: گیانی هاووڵاتیان و سەروەریی خاكەكەمان هێڵی سوورە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 67

راچڵەكین-

وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، گیانی هاووڵاتیان و سەروەریی خاكەكەمان هێڵی سوورەو بەئامانجگرتنی خەڵكی سڤیل، بەزاندنی هەموو سنوورە یاسایی و مرۆییەكانە.

شەوی رابردوو، لەڕێگەی درۆنەوە هێرشكرایە سەر گوندی (زەرگەزەوی) لە سنووری شاری هەولێر، بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك بە ناوی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ) و هاوژینەكەی شەهیدبوون.

لەبەرامبەردا شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لەراگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 7ی نیسانی 2026 بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، بەئامانجگرتنی خەڵكی سڤیل و بەزاندنی هەموو سنوورە یاسایی و مرۆییەكان و پێشێلكردنی شكۆی سەروەریی خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق؛ هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە.

وەزیری پێشمەرگە داوا لە حكومەتی فیدراڵ و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات هەڵوێستی كردەییان هەبێت و لە ئاست ئەم تاوانانەدا بێدەنگ نەبن و دەڵێت." گیانی هاووڵاتیان و سەروەریی خاكەكەمان هێڵی سوورە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن