تەندروستی سلێمانی داوا لەهاوڵاتییان دەكات ئەم جۆرەی سەوزە نەخۆن

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 318

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لەهاوڵاتییان دەكات خۆیان بەدووربگرن لەخواردنی سەوزەی جۆری ( كوزەڵە).

تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی نیسانی 2026 لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، خواردنی ( كوزەڵە) لەئێستادا دەبێتە هۆی دروستبوونی كرمی جگەر، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بەدووربگرن لە خواردنی.

حاڵەتەكانی كرمی جگەر  لەناو هاوڵاتیان زیادی كردووە و چارەسەرەكەشی زۆر گرانە و بەم دواییە نزیكەی (90) حاڵەتی تووشبوون بە بە كرمی جگەر تۆماركراون و زۆرینەی لەپارێزگای هەڵەبجە وئیدارەی ڕاپەڕین بووە .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن