عیراق وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان رادەگەیەنێت

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 131

راچڵەكین -

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراقی، وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ ناوەوە و دەرەوەی وڵات رادەگەیەنێت و داواش لە گەشتیاران دەكات بۆ بڕینی تیكت و دڵنیابوونەوە لە گەشتەكانیان، سەردانی نووسینگە فەرمییەكانی كۆمپانیاكە بكەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8-4-2026، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراقی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای تەواوكردنی پێداویستییە هونەرییەكان و كارپێكردن، رۆژی هەینی 10-4-2026، گەشتەكانمان دەستپێدەكەنەوە، لە قۆناغی یەكەمیشدا گەشتە ناوخۆییەكان لەنێوان بەغدا بۆ هەولێر، سلێمانی و بەسرە دەبێت، لە قۆناغی دواتریشدا گەشتەكان بۆ فڕۆكەخانەكانی ئیستانبوڵ، قاهیرە و عەممان دەستپێدەكاتەوە.

كۆمپانیاكە داوای لەو كەسانە كردووە كە بەنیازی گەشتكردنن، بۆ بڕینی تیكت و دڵنیابوونەوە لە گەشتەكانیان، سەردانی نووسینگە فەرمییەكانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراق لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بكەن، یان لە رێگەی ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنییەوە رێكارەكان بگرنەبەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن