ئەمریكا پاداشتێكی 3 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەم كارە لە عیراق تەرخاندەكات

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 465

راچڵەكین-

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق پاداشتی 3 ملیۆن دۆلاری بۆ هەر كەسێك تەرخانكردووە كە زانیاریان بداتێ لەسەر دامەزراوە دبلۆماسییەكانی ئەو وڵاتە لەعیراق و هەرێمی كوردستان.

باڵیۆزخانەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی نیسانی 2026 لەئاگاداری نامەیەكدا بڵاویكردووەتەە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا، كونسوڵخانەی گشتی ئەو وڵاتە لە هەولێر و ناوەندی پاڵپشتی دیبلۆماسی لەبەغدا، بوونەتە ئامانجی هێرشی دووبارە:" ئەگەر زانیاریت لەسەر ئەم هێرشانە هەیە، زانیارییەكانتمان بۆ بنێرە."

"یارمەتیمان بدە لە ڕاگرتنی هێرشە تیرۆریستییەكان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و شوێنەكانی تر. ئەگەر زانیاریت لەسەر گرووپە میلیشیا تیرۆریستییەكانی سەر بە ئێران یان كەسانی تری بەرپرسیار لەم هێرشانە هەیە، هەر ئەمڕۆ زانیارییەكانتمان بۆمان بنێرە." باڵیۆزخانەی ئەمریكا وای بڵاوكردووەتەوە.

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە:" " دەكرێت زانیارییەكانت، بتكەنە شایستەی گواستنەوەی شوێنی نێشتەجێبوونت و وەرگرتنی پاداشت."

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن