راچڵەكین-
رۆژی چوارشەممە 15ی نیسان، جەژنی سەری ساڵی ئێزدییە، بەڵام دیار نییە ئەو بۆنەیە وەك ساڵانی رابردوو دەكرێتە پشوو لەفەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان یاخود نا؟
بەگوێرەی رۆژژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت رۆژی 15ی نیسان كراوەتە پشووی فەرمی، ساڵانی رابردووش كار بەو پشووە كراوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ دیارنییە، پشووەكە بەردەوامە یان كاری پێناكرێت و دەوامی فەرمانگەكان ئاسایی دەبێت.
هاوكات فەرمانگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەك بەوە بدات كە سبەینێ چوارشەممە دەكرێتە پشوو یاخود نا، رایگەیاندووە دەتوانن لەڕێی رۆژژمێری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری رۆژانی پشوو، بۆنە فەرمییەكان بن.
ئەو گومانە لەكاتێكدا دێت، بەگوێرەی رۆژژمێری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت رۆژی 9ی نیسان كە هاوكاتە لەگەڵ رووخانی رژێمی بەعس لەساڵانی رابردوودا دەكرایە پشوو، بەڵام ئەمساڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرەتا رايگەیاند كە 9ی نیسان پشووی فەرمییە، دواتر بڵاویكردەوە كە پشووەكە هەڵوەشاوەتەوەو دەوامی فەرمانگەكان ئاساییە.