راچڵەكین -
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەكانی ئەمڕۆ، رایدەگەیەنێت، جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە كە بەشێك نەبووە لە شەڕ و داواش دەكەین كە چیتر سەقامگیری كوردستان و ئارامی هاووڵاتیان نەكرێنە ئامانج.
وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریكا و ئێران، ئەوە بۆ جاری دووەمە بە درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش دەكرێتە سەر هەرێمی كوردستان. ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، لە چەند كاتێكی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایەوە سەر هەرێمی كوردستان.
وەزارەتەكە جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی كوردستان كردووەتەوە كە بەشێك نەبووە لە شەڕ، داواشی كردووە چیتر سەقامگیری كوردستان و ئارامی هاووڵاتیان نەكرێنە ئامانج.