راچڵەكین -
هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر لوبنان فراوانتر دەبێت و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 43 كەس بەهۆی بۆردومانەكانەوە گیانیان لەدەستداوە و دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15-4-2026، وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سوپای ئیسرائیل چەندین ناوچەی لەباشووری بەیروت بۆردومانكردووە و بەهۆیەوە 43 كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر باشووری بەیروت و چەند ناوچەیەكی دیكەی ئەو وڵاتە، كە لە رۆژی 2ی ئەم مانگەوە تائێستا بەردەوامە، دەیان باڵەخانەی نیشتەجێبوون خاپوور كراون، هاوكات ژمارەی قوربانیانیش بۆ دوو هەزار و 167 كوژراو و حەوت هەزار و 61 بریندار بەرزبووەتەوە، كە زۆربەیان ژن و منداڵن.