سیستەمی نوێی دیجیتاڵیی وەزارەتی كارەبا لە چەند ناوچەیەك دەخرێتەكار

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 128

راچڵەكین -

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستەبكاربوونی سیستەمی نوێی دیجیتاڵی وەزارەتەكەی لە هۆبەی فرۆشیاری ووزەی سۆران، كۆیە، شێخان، سیمێل و خەبات راگەیاند، كە نزیكەی 300 هەزار هاوبەش سوودی لێدەبینن.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-4-2026 بڵاویكردەوە، ئاماژەی بەوەكردووە ئەم سیستەمە نوێیە لە هۆبەكانی فرۆشیاری ووزە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان یەكدەخرێت و سوودی دەبێت لە راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و پڕۆسەی پسوولەكردن و پارەدان لەڕێگەی سەكۆی پارەدانی دیجتاڵی ئی-پسوولە بەشێوەیەكی خێراتر و ئاسانتر.

وەزارەتی كارەبا روونیشیكردووەتەوە، "ئەم هەنگاوە دوای ئەوەدێت كە پێشووتر هەمان سیستەم لە هۆبەكانی فرۆشیاری هەولێر، سلێمانی، دهۆك، زاخۆ، هەڵەبجە و ڕاپەڕین جێبەجێكرا و ڕەنگدانەوەی چاكسازییەكانی پڕۆژەی ڕووناكییە بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ تەواوی كوردستان تاوەكو كۆتایی ساڵی 2026".

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا نزیكەی 80%ی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان سوود لە یەك سیستەمی دیجیتاڵی یەكگرتوو وەردەگرن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن