راچڵەكین -
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتووی بڵاوكردەوەو یەكێك لە بڕگەكانیشی بریتییە لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ.
فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانیی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانی بڵاوكردەوە، كە رۆژی یەكشەممە 19-4-2026 بەڕێوەدەچێت.
بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكە تایبەت بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای خزمەتی ئاڵا (خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ)، كە لەلایەن لیژنەی ئاسایشی و بەرگریی ئامادەكراوە و لە 66 ماددە پێكدێت.