مێرمنداڵێك لە چەمی ئاوەسپی خنكا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 121

راچڵەكین -

لەچەمی ئاوەسپی لە گەرمیان، مێرمنداڵێك لەكاتی مەلەكردندا خنكا، پۆلیسی گەرمیانیش لێكۆڵینەوەی لەبارەی هۆكاری رووداوەكە دەستپێكردووە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 17-4-2026، لەگوندی وارانی لەچەمی ئاوەسپی، مێرمنداڵێك بەناوی (ئەلەند مەسعود محەمەد) تەمەن 15 ساڵ، لەكاتی مەلەكردندا خنكا.

مێرمنداڵەكە، دانیشتووی قەزای ڕزگارییە و لەگەڵ خێزانەكەی بە مەبەستی گەشتكردن، چوونەتە ئەو ناوچەیە.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەش دەستی پێكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن