" عادل ئیمام"
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی میسر" عادل ئیمام" یادی 80 ساڵی ته‌مه‌نی كرده‌وه و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی یۆ ئه‌وه‌ی میسریه‌كان یادی ئه‌م بۆنه‌یه‌یان كردۆته‌وه.
عادل ئیمام كه نازناوی" زعیم" ی پێدراوه له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی یه‌كی میسری ئاشكرای كردوه زۆر خۆشحاڵه به‌وه‌ی میسریه‌كان بۆ یادی له‌دایكبونی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و سوپاسی هه‌واداره‌كانی ده‌كات.
عادل ئیمام له‌گه‌ڵ منداڵ و نه‌وه‌كانی و هاوڕێ نزیكه‌كانی یادی له‌دایكبوونی كردۆته‌وه و ماوه‌یه‌كی زۆره له كاری هونه‌ری دووره به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ماوه‌ی 56 ساڵه له بواری هونه‌ر و سینه‌مای میسری كار ده‌كات و یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی له ساڵی 1964 دا وبوه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو فوئاد موهه‌ندیس و شویكار و ده‌یان به‌رهه‌می فیلم و كاری ته‌له‌فیزۆنی و چه‌ندین شانۆگه‌ری سه‌ركه‌وتووی هه‌یه و كۆتا كاری فیلمی "زهایمه‌ر" بووه كه ساڵی 2010 به‌رهه‌مهێنراوه.