ئەمریكا هۆشدارییەكی توند بە دەسەڵاتدارانی عیراق دەدات

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 121

راچڵەكین-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوا لەحكومەتی عیراق دەكات گروپە چەكدارەكانی سەر بە "ئێران" هەڵبوەشێنێتەوە، هاوكات هەڕەشەی توند لەو لایەن و كەسانە دەكات پشتیونای ئەو گرووپانە دەكەن. 

 رۆژی هەیینی 17ی نیسان وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، رایگەیاند، وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنی "رقی ئابووری" (Economic Fury)، سزای توندی بەسەر "حەوت فەرماندەی گرووپە چەكدارە عیراقییەكان" سەپاندووە.

لەهەنگاوێكی نوێشدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، داوای له دەسەڵاتدارانی عیراق كردووە، گروپەكانی هاوپەیمانی ئێران هەڵبوەشنێتەوە:" ئەو گرووپانه هەڕەشە لە ژیانی ئەمریكییەكان دەكەن و پلانیان داناوەو هێرشیان كردووەتە سەر هاوڵاتیان و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا، سەروەری عیراقیش لەناو دەبەن .

"هەر كەس و لایەنێكی عیراقیش پشتیوانی توندوتیژی میلیشیاكان دەكەن لە عێراق رووبەڕووی سزاو كاردانەوەی توند دەبنەوە." وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وا دەڵێت.

ئەو بەرپرسانەی گرووپە چەكدارەكانی عیراق كە ناویان خراوەتە ناو لیستی سزاكانی ئەمریكا بریتین لە ( عەمار جاسم كازم رەماحی، رەزوان یوسف حەمید محەممەد، حەسەن دیاب حەمزە حەمزە، سەفا عەدنان جەبار سوەعد، خالید جەمیل عەبد بەخاتەرە، سەعید كازم مەخەمیس وهیشام هاشم جەیسووم)

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن