راچڵەكین-
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق چوار رۆژ بەدوای یەكدا كۆدەبێتەوە و تیایاندا خوێندنەوە بۆ ژمارەیەك پێشنیازە یاسا دەكرێـت.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردووەتەوە، رۆژانی 19-20-21 و 22ی ئەم مانگە ئەنجوومەنەكە زنجیرەك دانیشتنی دەبێت بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەشت پێشنیازەیاسا، كە یەكێكیان تایبەتە بەخزمەتی سەربازییە. پێشنیازەیاساكە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە ئامادە كراوە و لە 66 بڕگە پێكدێت.
رۆژی 15ی نیسان هەیبەت حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، لەسەردانیدا بۆ بارەگای وەزارەتی بەرگریی عیراق، لەگەڵ سوپاسالاری عیراق كۆبووەوەو گفتوگۆیان لەبارەی خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ كرد.
ساڵی 2021 حكومەتی عیراق پڕۆژەیاسایەكی نوێی بۆ خزمەتی سەربازی پەسەند كرد و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی كرد، بەڵام بەهۆی ناكۆكیی سیاسییەوە چەندین جار تێپەڕاندنی دواخراوە.