ئەمریكا ماوەی بڕیارێكی لەبەرەژوەندی نەوتی رووسیا درێژكردەوە

ئابوری

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 56

راچڵەكین-

ئەمریكا بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی بەخشینی سزاكانی، بۆ ئەو نەوتە ڕووسییەی لە تانكەرەكاندا باركراوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بە مەبەستی كەمكردنەوەی كێشەی دابینكردنی وزە لە بازاڕە جیهانییەكاندا، بڕیاری دا بە درێژكردنەوەی بەخشینی سزای سەر ئەو نەوتە ڕووسییەی لە دوێنێوە لە تانكەرەكاندا باركراوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، ئەو نەوتە ڕووسییەی تا ڕۆژی هەینی 17ی نیسان لە تانكەرەكاندا باركراوە، بۆ 30 ڕۆژ لە سزاكان دەبەخشرێت.

لە چوارچێوەی ڕێكخستنە نوێیەكەدا، یەكەمین بەخشینی سزاكانی سەر نەوتی ڕووسیا كە لە 11ی نیساندا وادەكەی تەواو بوو، تا 16ی ئایار درێژ كرایەوە، لەئێستاشدا بۆ 30 رۆژی تر ئەو بەخشینە درێژكراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن