باران دەبارێت و تەرزەو هەورە بروسكەی لەگەڵدایە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 93

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 18ی نیسانی 2026 ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لە كاتژمێرەكانی بەیانی باران بارین بە لاوازی لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەكات پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ و ئێوارە بارانی مامناوەند لە زۆربەی شوێنەكان دەبارێت كە هەندێك جا باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت .هەروەها پێشبینی تاوە بارانی بەهاری و گەواڵە باران و تەرزە باران لە زۆر ناوچان دەكرێت. پلەكانی گەرما لە دوای نیوەڕۆ نزم دەبێتەوە بە ( 2 - 4 ) پلە.

سبەی یەكشەممە 19ی نیسانی 2026 ناسەقامگیری كەش بەردەوامی دەبێت ئاسمان بە زۆری هەوری تەواو دەبێت لێزمە باران و هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەكان لە كاتی جیا جیا دەبارێت، زیاتر لە ناوچە شاخاویەكان و سنووری ئیدارەی ڕاپەرین وكۆیە وسۆران وە لە سنووری پارێزگای هەولێر و ناحیەی بەردەرەش وە باشووری پارێزگای سلێمانی و هەندێ ناوچەی گەرمیان. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2 – 3 ) پلە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر 20 پلەی سیلیزی 
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 17 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 13 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 19 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی
دهۆك 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ 19 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە  21 پلەی سیلیزی
گەرمیان  25 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن