ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 88

راچڵەكین -

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سەرۆككۆماری توركیا كۆدەبێتەوەو رایدەگەیەنێت: سوپاسی سەرۆك ئەردۆغانم كرد بۆ سەركردایەتی و هەوڵە بەردەوامەكانی لەپێناو كەمكردنەوەی گرژییەكان و سەقامگیریی ناوچەكە.

ئەمڕۆ شەممە 18-4-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا كۆبووەوە.

سەرۆكی هەرێم خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری ئەردۆغان نیشانداوەو لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەش، لە تۆڕی (X) بڵاویكردەوە، گفتوگۆیەكی جەوهەریمان لەسەر بەهێزكردنی هاوكاریی نێوان توركیا و عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامدا و بیروڕامان لەسەر پەرەسەندنی داینامیكی لە سەرانسەری ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرد.

نێچیرڤان بارزانی، پابەندبوونی هاوبەشی بۆ پێشخستنی سەقامگیریی ناوچەیی، خۆشگوزەرانی و ئاسایشی بەكۆمەڵ دووپاتكردەوەو روونیشیكردەوە "سوپاسی سەرۆك ئەردۆغانم كرد بۆ سەركردایەتی و هەوڵە بەردەوامەكانی لەپێناو كەمكردنەوەی گرژییەكان و سەقامگیریی ناوچەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن