راچڵەكین -
كەشنایی هەرێم بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێم بڵاودەكاتەوەو لە چەمچەماڵ زۆرترین باران باریوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئاماری بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە، كە بەم شێوەیە بووە:
هەولێر 5 ملم
سلێمانی 4.8 ملم
دهۆك 3 ملم
سۆران 4.6 ملم
زاخۆ 13.2 ملم
چەمچەماڵ 13.5 ملم
پیرمام 6.9 ملم
شەمامك 5.5 ملم
ئاكرێ 9.8 ملم
بامەڕنی 12 ملم
بارزان 0.4 ملم
بازیان 3.2 ملم
دەربەندیخان 0.4 ملم
حاجی ئۆمەران 2.6 ملم
كەلار 1.4 ملم
مەیدان 0.6 ملم
خەبات 4.8 ملم
پێشتر كەشناسیی بڵاویكردبووەوە، پێشبینی دەكرێت سبەی یەكشەممە 19ی نیسانی 2026 ناسەقامگیری كەشوهەوا بەردەوامی هەبێت و لێزمە باران و هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەكان لەكاتی جیاجیا دەبارێت.