راچڵەكین-
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بۆ مانگی سێ لە 80٪ ماڵان كەمتر لە 59 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.
رۆژی سێشەممە 28ی نیسانی 2026 وەزارەتی كارەبا ئاماری پسووڵەكانی مانگی سێی لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناكی بڵاوكردووەتەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوەكە بێت پسووڵەی كارەبای مانگی سێ بەتێكڕا بریتیبووە لە 37 ڕۆژ بۆ هەموو جۆرەكانی هاوبەشانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.
خشتەی یەكەم: 80٪ ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناكی كەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەكارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە لە مانگی سێ
-كوردستان:
پسووڵە: 59,000
بەكارهێنان721:
هەولێر
پسووڵە: 61,000
بەكارهێنان: 742
سلێمانی:
پسووڵە: 50,000
بەكارهێنان: 627
دهۆك
پسووڵە: 73,000
بەكارهێنان: 858
هەڵەبجە
پسوولە: 49,000
بەكارهێنان: 612
خشتەی دووەم: ژمارەی هاووڵاتی و شوێنە بازرگانییەكان لە پڕۆژەی ڕووناكی
- كۆی گشتی
هاووڵاتی: 5,491,900
هاوبەش: 1,470,000
هەولێر
هاووڵاتی: 1,935,000
شوێنی بازرگانی: 65,500
سلێمانی
هاووڵاتی: 495,000
شوێنی بازرگانی: 47,200
دهۆك
هاووڵاتی: 495,000
شوێنی بازرگانی: 20,100
هەڵەبجە
هاووڵاتی: 135,000
شوێنی بازرگانی: 4,400
سۆران
هاووڵاتی: 308,000
شوێنی بازرگانی: 10,300
زاخۆ
هاووڵاتی: 300,000
شوێنی بازرگانی: 13,200
ڕاپەڕین
هاووڵاتی: 391,700
شوێنی بازرگانی: 11,500
كۆیە
هاووڵاتی: 135,300
شوێنی بازرگانی: 3,800
پیرمام
هاووڵاتی: 77,900
شوێنی بازرگانی: 1,000
ئاكرێ
هاووڵاتی: 143,500
شوێنی بازرگانی: 4,700
سیمێل
هاووڵاتی: 225,500
شوێنی بازرگانی: 10,600
وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی كارەبا ئاگادارە كە هەندێك لە بەكارهێنەرانی كارەبا بۆ ئەم مانگە پسووڵەیان بۆ نەگەڕاوەتەوە:" ئەم كێشەیە پێش دەستپێكی پڕۆژەی ڕووناكی هەبووە و هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ پێوەرە كۆنەكان و سیستەمی پسوولەكردنی كۆن."
"پڕۆژەی ڕووناكی دڵنیایی دەدات كە بەردەوامە لە چارەسەركردنی كێشەكە لەڕێگەی دانانی پێوەری زیرەك و جێبەجێكردنی سیستەمی پسوولەكردنی لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان كە وادەكات ئەم هاووڵاتیانە دواتر پسوولەكانیان بۆ بگەڕێتەوە." وەزارەتی كارەبا وای راگەیاندووە.
ئەو هاوبەشانی كە خۆیان لە پڕۆژەی ڕووناكی تۆماركردووە و خۆتۆماركردنییان پەسندكراوە دەتوانن لە ڕێگای مۆبایلەكانییان ئاگاداری پسوولەكان بن.
وەزارتی كارەبا دەڵێت، ئەم هەفتەیە ئەو بەكارهێنەرانەی خۆیان تۆماركردووە ئەم كورتەنامانەیان پێدەگات:
- بۆ ئەو بەكارهێنەرانەی كە پسوولەیان بۆ گەڕاوەتەوە كورتەنامەكە پێكدێت لە: تەواوی وردەكاریەكانی پسوولە وەكو ( بڕی پسوولە، ڕێژەی بەكارهێنانی كارەبا و بەروار)
-بۆ ئەو بەكارهێنەرانەی پسوولەی مانگانەیان بۆ نەگەڕاوەتەوە كورتەنامەكەیان پێكدێت لە: نامەیەك كە دڵنیایی دەدات كەوا پسوولەكانییان نەگەڕاوەتەوە.
بەكارهێنەرانی كارەبا پێویستە ژمارە تەلەفۆنەكانیییان تۆماربكەن لە پڕۆژەی ڕووناكی لە ڕێگای ماڵپەڕی www.Runaki.gov.krd یان لە ڕێگای سكانكردنی ئەو كیو ئاڕ كۆدەی لەسەر پسوولەكانییان هەیە.
"بەپێی نرخە نوێیەكان ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی كەمدەرامەتان، پارەیەكی كەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ كارەبای مۆلیدە و كارەبای نیشتمانی. "
لەكۆتایی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە:"پرۆژەی ڕووناكی كارەبای كاتژمێری بۆ هەموو كوردستان دابین دەكات تاوەكو كۆتایی ساڵی 2026. ئێستا زیاتر لە 85٪ی هاووڵاتیان كارەبای بەردەوامیان هەیە لە پڕۆژەی ڕووناكی."