ئەمریكا هەڵوێستی لەبارەی عەلی زەیدی ئاشكرا دەكات

عێراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 88

راچڵەكین -

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا پێشوازیی لە كاندیدكردنی عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عیراق دەكات و هیوای سەركەوتنیشی لە پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەخوازێت.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 29-4-2026 بڵاویكردووەتەوە، هیوای سەركەوتنی بۆ عەلی زەیدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق خواستووە لەو ئەركەی پێی سپێردراوە، لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هیوادارین حكومەتێك پێكبهێنرێت كە توانای بەدیهێنانی خواستەكانی هەموو عیراقییەكانی هەبێت بۆ داهاتوویەكی گەشاوەتر و ئارامتر.

باڵیۆزخانەكە هاوسۆزیی ئەمریكاشی بۆ گەلی عیراق نیشانداوە لە هەوڵەكانی بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەكانی و پاراستنی سەروەریی عێراق و بەهێزكردنی ئاسایش بۆ شكستپێهێنانی تیرۆر، و بنیاتنانی داهاتوویەكی خۆشگوزەران كە سوودی بەرجەستە بۆ ئەمریكییەكان و عێراقییەكان بەدەستبهێنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن