راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29-4-2026ك ئاسمان بە گشتی تا كاتەكانی دوای نیوەڕۆ نیمچە هەورە، لە دوای نیوەڕۆ ناوچە بەرز و شاخاوییەكان و سەنتەری شاری دهۆك و ئیدارەی زاخۆ و ناوچە جیا جیاكانی ئەو پارێزگایە ئاسمانی نیمچە هەور و هەندێ كات هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ چەند تاوە بارانێكی كەم لە هەندێ كاتدا.
پێشبینی بارانی بەهاری لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ هەیە و ئەگەری هەیە گۆڕانكارییەك دروستبێت لە هەندێ ناوچە باران بە شێوەی لێزمە بارانی بەهاری ببارێت، لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو بەشێك لە ناوچەی جیاجیای پارێزگای كركووك لە كاتەكانی ئێوارەدا كەمێك باران دەبارێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبێتەوە.
سبەی پێنجشەممە 30-4-2026، ئاسمان بە گشتی لە سەنتەری پارێزگاكان و ناوچە جیاجیاكان نیمچە هەورە لە هەندێ كات لە ناوچە شاخاوییەكان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارانبارین بۆ سبەی زیاتر لەسەر هەندێ ناوچەی شاخاوی هەیە، بە گشتی كەشی سبەی تا ئاستێك سەقامگیرە، تەنها هەندێ لەو قەزاو ناحیانەی دەكەونە ناو زنجیرە شاخەكان و ناوچە بەرزەكان ئەگەری دروستبوون و چڕبوونەوەی هەورو دابارینی هەیە لە هەندێ كاتی دوای نیوەڕۆ. هاوكات پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
دهۆك: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی