راچڵەكین -
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە لە قەزای شارەزوور بە چەقۆ برایەكی خۆی كوشتبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی لە ڕووداوێكدا لەقەزای شارەزوور تۆمەتبارێك بەچەقۆ برایەكی خۆی كوشت، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو لەلایەن تیمەكانی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە ئەنجامدراو لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردو دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبار دەركرد.
وەك لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، تۆمەتبار (ئـ، ئـ، ع لەدایكبووی ٢٠٠٦) دوای ناچاركردنی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، خۆی ڕادەستی بنكەی پۆلیسی شارەزوور كردو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (٤٠٦) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە.