راچڵەكین-
ئێوارەی چوارشەممە 29ی نیسانی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت زیاتر بەرزبوەوەو گەیشتە بە 119 دۆلارو 2 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 106 دۆلارو 3 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەرێژەی 7% دوای ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانییە دێت كە ئاماژەی بەوەكردووە، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا پێشنیارەكەی ئێران لەبارەی گەرووی هورمز ڕەتكردووەتەوە.