راچڵەكین-
بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز و لێدوانەکانی ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی جەنگ، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ ریکۆردێکی نوێی لە چەند ساڵی رابردوو تۆمار کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی نیسانی 2026 ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی
برێنت بە 123 دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە 109 دۆلار و سێ سەنت
مامەڵەی پێوەدەکرێت.