راچڵەكین -
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی راگەیاند كە شەوی رابردوو لە قەزای كەلار بە ماتۆرسكیلەوە بوونە هۆی بێزاركردنی پاسێكی گەشتیاری.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، كە ئەمڕۆ شەممە 9-5-2025 بڵاوكراوەتەوە، شەوی رابردوو لەدوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، توانرا لە كەمترین ماوەدا ئەو تۆمەتبارانەی بە ماتۆڕسكیل بوونە هۆی بێزاركردنی پاسێكی گەشتیاری لەشاری كەلار، لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیر بكرێن و ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە بەپێ ماددەی 495 لەیاسای سزادانی عیراقی.
دەزگای ئاسایش هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا تۆمەتباران راگیراوان و لێكۆڵینەوەش لە دۆسییەكانیان بەردەوامە.