راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی بەختیاری سکاڵای تۆمارکرد سەبارەت بەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بە فێڵ لێبراوە، بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە وەرگیرا و بەدواداچوون بۆ رووداوەکە کرا.
ئاماژەی بەوەشكرد" دوای کۆکردنەوەی زانیاری پێویست، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری و بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی سەیدسادق توانرا تۆمەتبار بە ماددەی 456 لە یاسای سزادان دەستگیربکرێت و دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا بگیرێت کە بە فێڵ لە سکاڵاکاری بردبوو، دوای رێککارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.