ڤیدیۆ؛ ئەو کەسەی بە نارنجۆک و سەگەکەی ببووە هۆی مەترسی دەستگیرکرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 68

راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی لەلایەن دانیشتوانی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونەوە ئاگادارکراینەوە سەبارەت بەوەی کەسێک بە هەڵگرتنی چەک و نارنجۆک و بەکارهێنانی سەگ لە جۆری K9 بووەتە هۆی بێزاری و مەترسی و دڵەڕاوکێی دانیشتووانی پرۆژەکە، دەستبەجێ لەلایەن تیمی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون کرا.
ئاماژەی بەوەشكرد: دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشێ هەولێر، تۆمەتبار (گ.ع.آ)مان دەستگیرکرد بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و دەستیشمان گرت بەسەر چەکەکەیدا، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ناوبراو ئاڕاستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن