راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئایاری 2026 ئاسمان لەنێوان هەورو نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێكی سووك لەناوچەكانی باشووری هەرێم لەكاتەكانی ئێوارە. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە.
سبەی سێشەممە 12ی ئایاری 2026 ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەكاتەكانی بەیانی ئەگەری كەمێك تاوە باران و بروسكە هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور، پاشان بۆ كاتەكانی ئیوارە ئەگەری بارینی باران بەشێوەی پچرپچر هەیە بۆ ناوچەكانی تری هەرێم، پاشان كەشەكە سەقامگیر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
پیرمام: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
دهۆك: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی