راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە:"نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ( ١١ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) بڕی ( ٦٦٣،٨٠٥،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش سەدو شەست و سێ ملیارو هەشت سەدو پێنج ملیۆن دینار وەك بەشێك لەتەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق. "
"چاوەڕێ دەكرێت سبەینێ سێشەممە گوژمەی تەواوكاری مووچە بگاتە سەر هەژماری وەزارەتمان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچەو وەرگرتنی پارەكە لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت." وەزارەتی دارایی هەرێم وا دەڵێت.