ڤایرۆسی هانتا لەهەرێمی كوردستان بوونی هەیە؟

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 145

راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی بوونی گومانلێكراو یان حاڵەتێك یان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هانتا لەهەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە دەدات.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا كە ئێوارەی دووشەممە 11ی ئایاری 2026 بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە:" بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO، هەموو ساڵێك پێشبینی دەكرێت لەنێوان ١٠ بۆ زیاتر لە ١٠٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی هانتا لەجیهاندا ڕووبدات، نیشانەكانی وەكو (تا، ماندووبوونی زۆر، سەرئێشە، ئازاری سك و ماسولكەكان و ڕشانەوە و كۆكە و تەنگەنەفەسی لە حاڵەتە توندەكاندا دەردەكەوێت و ڕێژەی مردن لە ٢٠٪ بۆ ٥٠٪ دەبێت."

"خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ گومانلێكراوێك یان حاڵەتێك یان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هانتا Hantavirus بوونی نیە لە هەرێمی كوردستان سەڕەڕای ئامادەكاری بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی و زانیاری تەكنیكی و ڕێنمایی پەیوەندیدار و ڕێگەی پشكنین و تاقیگە و چارەسەرییە پێویستیەكان و هۆشیاری تەندروستی دەگرێتەبەر لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیە پەیوەندارەكان" وەك لەراگەیەندراوەكەی تەندروستی هەرێمدا هاتووە."

 وەزارەتی تەندروستی هەرێم هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە كە لە ئێستادا هیچ سنوورداركردنێكی گەشت و بازرگانی و جووڵەی هاوڵاتیان پەیوەست بە ڤایرۆسی هانتا لەسەر ئاستی ناوەخۆ و نێودەوڵەتی لەئارادا نیە تەنها ڕێوشوێنەكانی تەندروستی گشتی جەخت لەسەر چاودێریكردن و پتەوكردنی بەرنامەی پەتازانی بۆ زوو دەستنیشانكردن و دۆزینەوەی حالەتەكان و ڕۆشنبیری تەندروستی و پاكوخاوێنی ژینگە و ڕێگریكردن لە بەركەوتنی قرتێنەر ڕێككاری هەنووكەییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن