راچڵەكین -
ئەمڕۆ سێشەممە 12-05-2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی كەمێك نمە باران و هەورە بروسكە لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری شارەكان، لەگەڵ بوونی تۆزێكی سوك لە كەشدا بەتایبەت لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و باشووری هەرێم، پاشان ئاسمان لە شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور. پلەكانی گەرماش كەمێك نزمدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوبییەكان زیاتر نزمدەبێتەوە.
سبەینێ چوارشەممە 13-05-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچەكانی باكووری هەرێم نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەر كەمێك نمە باران و هەورە بروسكە لەم ناوچانە هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە بەتایبەت لەناوچەكانی باشووری هەرێم و گەرمیان لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ. هاوكات پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، نزیكەی سێ پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی
دهۆك: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی