كەلار.. هاووڵاتییەك لەسەرەی وەرگرتنی غاز گیانی لەدەستدا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 152

راچڵەكین -

لە قەزای كەلار، هاووڵاتییەك لەسەرەی وەرگرتنی غاز گیانی لەدەستدا و لەسەر سكاڵای كەسوكارەكەشی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ فرۆشیاری غازەكە دەرچوو.

عەقیدی پۆلیس، سۆران حەمە غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە 12-5-2026، لەسەرەی وەرگرتنی غاز لەقەزای كەلار، هاووڵاتییەك بەناوی (عەلی حەمە ئەمین قادر ) لەدایكبووی 1970 دانیشتووی كەلاری كۆن، گیانی لەدەستدا.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا تەرمی هاووڵاتییەكە بەمەبەستی توێكاریی و هۆكاری گیانلەدەستدانی، رەوانەی پزیشكی دادی كەلار كراوە، كەسوكاریشی سكاڵایان تۆماركردووە، بۆیە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 411 فەرمانی دەستگیركردن بۆ فرۆشیاری غازەكە دەرچووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن