راچڵەكین -
سوپای ئیسرائیل هەڵمەتێكی سەربازیی لە كەناری رۆژئاوا دەستپێدەكات و دەیان هاووڵاتیی فەلەستینی بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیر دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەمممە 13-5-2026، هێزێكی سوپای ئیسرائیل بە ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە هەڵیكوتایە سەر شارۆچكەی دۆرا لە كەناری رۆژئاوا و هەڵمەتێكی پشكنینی لە گەڕەكەكانی ئەو شارۆچكەیە ئەنجامدا و زیاتر لە 30 كەسی دەستگیركرد.
بەگوێرەی میدیاكانی ناوخۆی فەلەستین، هەڵمەتە سەربازییەكەی سوپای ئیسرائیل چەندین كاتژمێری خایاند و دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد لە دەستگیركراوەكان، كە سەرجەمیان هاووڵاتیی مەدەنی بوون، سەرجەمیان ئازادكران. دوای تەواوكردنی هەڵمەتەكەش، هێزەكەی ئیسرائیل لە شارۆچكەكە كشانەوە.
سوپای ئیسرائیل لەدوای هێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2023، دەیان هەڵمەتی سەربازیی لە ناوچەكانی كەناری رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی قودس ئەنجامداوەو جگە لە كوشتنی سەدان هاووڵاتی فەلەستینی، هاوكات زیاتر لە 22 هەزار كەسیشی دەستگیركردووە، كە تائێستاش بەشێك لە دەستگیركراوەكان ئازاد نەكراون.