تاوەباران دەبارێت و هەورە بروسكەی لەگەڵدایە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 112

راچڵەكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایگەدەیەنێت، لەهەندێك ناوچە لەهەرێمی كوردستان تاوا باران ڕوودەدات و هەورە بروسكەی لەگەڵدایە.

ئاراس جەبار، بڵاویكردووەتەوە، لەئەنجامی دەستپێكردنی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لە كاتەكانی دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ هەیینی 15ی ئایاری 2026 ئاسمانی هەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و كەشی ناوچەكانمان ناجێگیریەك بەخۆیەوە دەبینێت، دروستبوونی هەورە بروسكە و تاوە باران لەشوێن و ناوچەی جیاجیادا و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.

ئەوەش ڕووندەكاتەوە، سبەینێ شەممە 16ی ئایاری 2026 كاریگەری ئەو بارستە هەوا فێنكە زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرما 5 تا 6 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكە بە زۆری نیمچە هەور دەبێت و هەندێك كات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و لەكاتەكانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و دهۆك و ئیدارەی سۆران و راپەرین ئەگەری چالاكبوونەوەی هەورە بروسكە و تاوە بارانی مامناوەند بۆ بەخوڕ دەبێت.

رێژەی بارانەكەش بەجیاوازی شوێنەكان لەنێوان 2 تا 10 مللیمەتر دەبێت ، لەهەندێ ناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و ئیدارەی گەرمیانیش ئەگەری چالاكبوونی هەورە بروسكە و نمە بارانێكی كەم دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو بۆ سبەی شەمە 16/5/2026 
سلێمانی 22 پلە 
هەولێر 23 پلە 
دهۆك 23 پلە
هەڵەبجە 22 پلە
كەركوك 26 پلە
ئیدارەی گەرمیان 28 پلە
ئیدارەی راپەرین 22 پلە
ئیدارەی سۆران 21 پلە 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن