تاوە باران چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە و پلەكانی گەرماش نزمدەبێتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 10

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 16-05-2026، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سوك لە كەشدا بە تایبەتی لەناوچەكانی باشوری هەرێمك هەروەها لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم پێشبینی بارانبارین دەكرێت بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسكەشی لەگەڵدا دەبێت. پلەكانی گەرماش بە ( 2 - 3 ) پلە نزمدەبێتەوە.

سبەی یەكشەممە 17-05-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە كەشدا لە دوای نیوەڕۆوە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكان لە هەندێك كات پێشبینی بارینی تاوە باران و هەورە بروسكە دەكرێت. هاوكات پلەكانی گەرما بە (1 - 3) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 26 پلەی سیلیزی 
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ : 26 پلەی سیلیزی
دهۆك : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی
پیرمام : 21 پلەی سیلیزی
سۆران : 22 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن