راچڵەكین -
سوپای رووسیا لە پێشڕەوییەكانی بۆناو قووڵایی خاكی ئۆكراینا بەردەوامە و دوو ناوچەی دیكە لە هەرێمی خاركۆڤ كۆنترۆڵ دەكات، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا زیاتر لە هەزار و 45 سەربازی ئۆكراینی كوژراون.
ئەمڕۆ شەممە 16-5-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاكردەوە، هێزەكانیان لەهێرشێكی فراواندا توانیوانە دوو شارۆچكە لە هەرێمی خاركۆڤی ئۆكراینا كۆنترۆڵ بكەن و پاشماوەی هێزەكەی ئۆكرایناش كە لەو ناوچەیە بوو ناچاربوون پاشەكشێ بكەن.
وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، هێزەكانیان لە پێشڕەویی بەردەوامدان و لەماوەی 24 رابردوودا، هەزار و 47 سەربازی ئۆكراینی و چەكداری كرێگرتەی بیانی لە شەڕو پێكدادانەكاندا كوژراون، هاوكات دەیان تانك و زرێپۆش و سەكۆی مووشەكی سوپای ئۆكراینا لەناوبراون.
بەردەوامبوونی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای رووسیا، كە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا دەیان شارۆچكەو ناوچەی گرنگ و ستراتیجییان لە ئۆكراینا كۆنترۆڵكردووە، لەكاتێكدایە ئەو وڵاتە ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئۆكراینا بە نێوەندگیریی ئەمریكا، لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنی ئاشتی و كۆتایی هێنانی یەكجاریی بە جەنگی نێوانیان.