راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە: ئەو شۆفێرەی بە ئۆتۆمبێلەکەی هاوڵاتییانی لەسەر شەقامی دادگا هەراسان دەکرد و ببووە هۆی مەترسی لەسەر شۆفێرانی دیکە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیرکرا و دواتریش دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیشی بۆ رێکخرا.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە، هەرکەسێک ببێتە مایەی بێزارکردنی هاوڵاتییان دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.