راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی ئایاری 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت . لە دوای نیوەڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت ئەگەری گەواڵە باران و هەورە تریشقە هەیە لە ناوچەی جیاجیای هەرێم ، ناوچە شاخاوییە جیاجیاكان ئەگەری تاوە باران و هەورە تریشقەی زیاترە لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ تا كاتەكانی، لە شەودا ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە.
سبەی دووشەممە 18ی ئایاری 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری كەمێك باران لەسەر ناوچە شاخاوییەكان هەیە لە دوای نیوەڕۆ. پلەكانی گەرما بە (1-3)پلە بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە پلەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی
دهۆك: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی