ناوەڕۆكی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی سەدرو زەیدی ئاشكرا دەبێت

عێراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 66

راچڵەكین-

رێبەری ڕەوتی سەدر، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق ئەنجامدەدات و چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن.

رۆژی یەكشەممە 17ی ئایاری 2026 نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان موقتە\ا و سەدرو عەلی زەیدی، جگە لە پیرۆزباییكردن، تاوتوێی دۆخی گشتی عیراقیان كردووە.

سەدرو زەیدی جەختیانكردووە لەسەر پارێزگاریكردن لە سەروەری و سەقامگیری، باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان، توندتركردنی ڕێوشوینەكانی چاكسازی و دژیەتیكردنی گەندەڵی، دەستبەركردنی ژیانَكی شكۆمەندانە بۆ گەلی عیراق و پاراستنی مافەكانی.

رۆژی 16ـی ئایاری 2026، عەلی زەیدی، لە مەراسیمێكی تایبەتدا وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی فیدراڵ و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق؛ دەستبەكار بوو. 

پێشترو لە 7ـی ئایاری 2026، عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو، كارنامەی وەزاریی حكوومەتی نوێی عیراقی پێشكەش بە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كرد و رۆژی 14ـی ئایاری 2026، متمانەی ئەنجوومەنەكەی بەدەستهێناو دەنگ بە 14 وەزیری كابینەكەی درا.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن