تاوە باران لەم ناوچانە دەبارێت و هەورە بروسكەی لەگەڵدایە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 117

راچڵەكین-

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی تاوەباران و هەورە بورسكە دەكات لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و دەڵێت، پلەكانی گەرما دادەبەزن.

ئاراس جەبار، بڵاویكردووەتەوە، لەئەنجامی دووبارە هاتنی بارستە هەوایەكی فێنك لە توركیاوە بۆ سەرناوچەكانمان، رۆژی سێشەممە 19ی ئایاری 2026 پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دووشەممە 3 تا 4 پلە نزمدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە،  ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە لە زۆرێكی ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی سۆران و راپەرین و ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای دهۆك و هەولێر ئەگەری چالاكبوونی هەورە بروسكەی بەهێز و تاوە بارانی مامناوەند كورت خایان دەبێت.

ئاراس جەبار، ئەوەی ڕوونكردووەتەوە،  لەهەندێك شوێندا تاوە بارانەكان بەخوڕ دەبن و لەشەودا كاریگەری نامێنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن