ئێران لەڕێی پاكستانەوە وەڵامی پێشنیارەكەی ئەمریكا دەداتەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 101


راچڵەكین-

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، وەڵامی نوێترین پێشنیاری ئەمریكایان بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگ، لەڕێی پاكستانەوە ڕەوانەی واشنتۆن كردووەتەوە. هاوكات جەخت لەوە دەكات پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا بەردەوامە.

ئیسماعیل بەقایی، ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئایاری 2026 رایگەیاند:" وەك پێشتر ئاماژەمان پێكردبوو،  دوو دڵی نیگەرانییەكانمان گەیەندراوە بە لایەنی ئەمریكی،  لەڕێی نێوەندگیری ئیسلام ئاباد-یشەوە پەیوەندییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن بەردەوامیان هەیە."

هاوكات سەرچاوەیەكی پاكستانی ئەمڕۆ دووشەممە بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، نوێترین وەڵامی هەمواركراوی ئێرانیان بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگ ڕەوانەی ئەمریكا كردووە:" واشنتۆن و تاران بەبەردەوامی گۆڕانكاری لەمەرجەكانیاندا دەكەن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن