عیراق داهاتی نەوتی هەناردەكراوی مانگی نیسان بڵاودەكاتەوە

ئابوری

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 67

راچڵەكین -

وەزارەتی نەوتی عیراق ئامارێك لەبارەی هەناردە و داهاتی نەوتی خاو بۆ مانگی نیسان بڵاودەكاتەوەو بەگوێرەی ئامارەكەش لەو مانگەدا زیاتر لە 9 ملیۆن و 884 هەزار بەرمیل نەوت بووە و كۆی داهاتەكەشی تەنها ملیارێك و 87 هەزار دۆلار بووە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ دووشەممە 18-5-2026 لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی داتاكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ)، لە مانگی نیسان-ی ئەمساڵدا بڕی 9 ملیۆن و 884 هەزار و 130 بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە، كۆی داهاتەكەشی ملیارێك و 87 ملیۆن و 82 هەزار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكردووە، لەكۆی نەوتی هەناردەكراو لە مانگی نیسان، 4 ملیۆن و 587 هەزار و 610 بەرمیل لە كێڵگەكانی بەسڕە بووە، بڕی نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستانیش لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیا، 339 هەزار و 64 بەرمیل بووە، لە بەرامبەردا 4 ملیۆن و 957 هەزار و 456 بەرمیلی نەوتیش لە كێڵگەكانی كەركوكەوە رەوانەی بەندەری جەیهان كراوەو لەوێوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن