راچڵەكین -
شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین چەند ناوچەیەكی ناوەڕاست و رۆژئاوا و باشووری عیراق دەگرێتەوە و بەهۆیەوە مەودای بینین بۆ نزمترین ئاست کەمدەبێتەوە.
دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 18-5-2026، شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەكانی ناوەڕاست و رۆژئاوای عیراقی گرتەوە و بەهۆیەوە مەودای بینین بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبووەوە، شەپۆلی خۆڵبارینەكە بەرەو ناوچەكانی باشووری دەچێت و تا سبەینێ سێشەممە كاریگەرییەكەی بەردەوام دەبێت.
دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عیراق پێشبینیكردووە، كاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەكە تا درەنگانی ئەمشەو لەسەر بەغدا و زۆربەی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق بمێنێتەوەو سبەینێ سێشەممە، كاریگەریی شەپۆلەكە لاواز دەبێت.