راچڵەكین-
بەگوێرەی پێشبینییەكانی شارەزایەكی كەشناسی، لەبەشێكی زۆر لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان تاوە باران دەبارێت و هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت.
ئارا جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، لەئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی فێنك بۆ سەر ناوچەكانمان ئەمڕۆ سێشەمە 19ی ئایاری 2026 لەكاتەكانی دوای نیوەرۆوە ناجێگیریەك لەكەش و بەرگەهەوای ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دروست دەبێتەوە و ئاسمان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
لە سەنتەری پارێزگاكانی هەولێر، كەركوك، دهۆك و ناوچەكانی باكوری گەرمیان ئەگەری دروستبوونی هەورە بروسكەی توند و نمە باران باران دەبێت. لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ناوچە شاخاویەكانی و سنوری ئیدارەی سۆران و راپەرین كاریگەری زیاتر دەبێت و لەهەندێ شوێندا تاوە بارانەكان بەخوڕ دەبن لەگەڵ بارینی تەرزە لە ناوچە شاخاویەكان و هەورە بروسكەكانیش لەم ناوچانەدا بەهێزتر و چرتر دەبن.
ئاراس جەبار، داوا لەهاوڵاتیان دەكات ئەمڕۆ خۆیان لە چوون بۆ شوێنە بەرزو شاخاویەكان بەدووربگرن.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەكان، رۆژی چوارشەمە و پێنجشەمەی ئەم هەفتەیە كاریگەری ئەو بارستە هەوا فێنكە بەردەوامی دەبێت و پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و لەگەڵ دروستبوونەوەی تاوە باران و كەڵەكە هەوری بە بروسكە بەتایبەت لەناوچە شاخاویەكان لە نێوان كاتەكانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە.