راچڵەكین-
سەرۆكی رووسیا بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك سەردانی پەكین دەكات و لەگەڵ هاوتا چینییەكەیدا چەند پرسێكی جیهانی و پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەكەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئایاری 2026 ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆكی رووسیا سەردانەكەی بۆ چین دەستپێكرد كە بڕیارە ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت. لەم سەردانەیدا چەندین وەزیرو بەرپرسانی ئابووری و بەڕێوەبەرانی كۆمپانیا گەورەكانی بواری وزە یاوەری پوتین دەكەن.
بەگوێرەی ئەو كارنامەیەی بڵاوكراوەتەوە، بڕیارە رۆژی چوارشەممە 20ی ئایاری 2026 هەردوو سەرۆكی رووسیاو چین كۆببنەوەو باس لەپەرەپێدانی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و چەند دۆسێیەكی نێودەوڵتی گرنگ بكەن وەك جەنگی ئۆكراینا و گۆڕانكارییەكانی پەیوەست بە ئێران.
بەگوێرەی راگەیەندراوی كۆشكی كرملین بێت، لەو سەردانەكەی ڤلادیمێر پوتین بۆ چین، چەندین رێكەوتن لەبواری وزە بەتایبەت هێڵی گواستنەوەی غاز ( هێزی سیبیریا 2)، بازرگانی، گواستنەوە ئەنجامدەدرێن.