گراهام بۆ ترەمپ: ئێرانییەكان خەریكی یاریكردنن

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 73

راچڵەكین-

سیناتۆرێكی ئەمریكی، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەو وڵاتە لەبارەی دۆسێی دانووستان لەگەڵ ئێران ئاگاداری دەكاتەوەو دەڵێت:" ئێرانییەكان یاری بەكات دەكەن."

لیندزی گراهام، رۆژی چوارشەممە 20ی ئایاری 2026 لە سەكۆی ئێكس نوسیوویەتی، خوازیارە ئیدارەی ترەمپ، دوای تێپەڕبوونی چەندین مانگ لەبێنەو بەردەی دانووستان لەگەڵ ئێران، هەر هەوڵێكی تری تاران بۆ دووبارە دواخستنەوەی دانوستانەكان رەتبكاتەوە:" ئەوان چەندین مانگیان لەبەردەست بوو بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن، بەڵام بۆ من روونە، ئەوان خەریكی یاری كردنن."

ئەو سیناتۆرە ئەمریكییە دەڵێت، هەرچەندە خوازیاری ئەوەیە چارەسەرێكی دبلۆماسی هەبێت بەڵام فێڵەكەی ئێران ئاشكراو كۆنە كە كار دەكەن لەسەر :" دواخستن، دواخستن و دواخستن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن