كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 8

راچڵەكین-

پێشبینی دەكرێت دۆخی ناسەقامگیری كەشوهەوای هەرێمی كوردستان و بارینی تاوە باران و هەورە بروسكە بەردەوامی هەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، رۆژی پێنجشەمە 21ی ئایاری 2026 لەئەنجامی تێپەرینی بارستە هەوایەكی سارد لەچینە بەرزەكانی بەرگەهەوادا لەكاتەكانی بەیانییەوە حاڵەتێكی ناجێگیری كەش لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

 سەرەتا لەناوچەكانی سنوری ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆك، دەستپێدەكات و ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ و ڕوودانی هەورە بروسكەی بەهێز لە زۆربەی ناوچەكانی پارێزگاكە دەبێت. پاشان لەكاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە كاریگەری ئەو ناجێگیریە درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەكانی سنوری پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سۆران، راپەرین، سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لەهەندێ شوێندا تاوە بارانی مامناوەندی كورت خایان دەبارێت لەگەڵ چالاكبوونی هەورە بروسكە و چالاكبوونی بای باشوری رۆژئاوا، پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و كەش و هەوای فێنك بەردەوامی دەبێت.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەكان رۆژی هەیینی 22ی ئایاری 2026 كاریگەری بارستە هەوا فێنكەكە بەردەوامی دەبێت و كەش و هەوا لەزۆربەی ناوچەكان جێگیر دەبێت و ئەگەرێكی لاواز هەیە كە لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە هەورە بروسكە و تاوە بارانی كورت خایەن لەهەندێ شوێنی سنوری ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای دهۆك چالاكببێتەوە و پاشان كۆتایی پێدێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن